مەسرور بارزانی: داوا لە پەرلەمان و لایەنەکان دەکەم دژی هێرشی پەکەکە بوەستنەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەن بە یەکدەنگی دژی “دەستدرێژی پەکەکە” بوەستنەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر گرژییەکانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ” بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار دەکەم. پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداره‌كان دەخوازم”.

ئەمڕۆ 6ی حوزەیران، لە هێرشێكدا لە چیای مەتینا نۆ پێشمەرگە بوونە قوربانی، زانیاری جۆراوجۆر لەبارەی سەرچاوەی هێرشەكە بڵاودەكرێتەوە.

پەیامنێرمان لە دهۆك ئەمڕۆ شەممە پێی ڕاگەیاندین، هێرشێك بۆ سەر ناوچەی بەرێ سیلێ لە چیای مەتینا بووەتە هۆی شەهیدبوونی چوار پێشمەرگە و برینداربوونی پێنجی دیكە.

ئەوەشی وت، “سەرجەم بریندارەكان و تەرمی شەهیدەكانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئامێدی”.

سەرەتا باس لەوەدەكرا كە هێرشەكە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بووە یاخود بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەهۆی بۆسەیەكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە بووە.

بابەتی پێشتر

ناسا ئامادەیی نیشاندا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕوسیا بەمەبەستی دۆزینەوەی زیاتر لەسەر هەسارەی زوهرە

بابەتی دواتر

هەپەگە: نازانین چۆن و بەچی لە ئۆتۆمبیلەکەی پێشمەرگە دراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share