عێراق 66ـەمین وڵاتی برسییە لە جیهاندا

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی Welthungerhilfe و  Worldwide Concernی جیهانی، لە ساڵی 2022دا عێراق لە پلەی 66ی پێوەرەکانی برسێتی جیهانیدا بووە.

خشتەیەک کە لەلایەن ئەو دوو رێکخراوەوە ئامادەکراوە دەریدەخات، عێراق لە پلەی 66یەمدایە و لە کۆی 212 وڵاتی ناو خشتەکە نمرەی 13.7 بووە، بەمەش دەچێتە خانەی برسێتیی مامناوەند.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی برسێتیی لە عێراق دابەزیوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2000دا گەیشتە 23.8 خاڵ، لە ساڵی 2008دا بۆ 20.8 خاڵ دابەزیوە، دواتر لە ساڵی 2014دا بۆ 16.6 خاڵ دابەزیوە، لە ساڵی 2022شدا بۆ 13.7 خاڵ دابەزیوە.

پێوەرەکە برسێتی بەسەر پێنج بەشدا دابەشکردووە کە رادەی توندی برسێتیی وڵاتان دەردەخات، پۆلی یەکەم بە رەنگی سەوز هاتووە لە سفرەوە بۆ 9.9 خاڵ، ئەو وڵاتانەن کە بەدەست برسێتیەوە لە دۆخێکی خراپدا نین و ناویان لێنراوە “نزم”، پۆلی دووەم لە 10 خاڵەوە بۆ 19.9 خاڵ هات، کە پۆلی “مامناوەندە”، پۆلیس سێیەم لە 20 بۆ 34 پلەیە و مەترسیدارە بەو پێیەشە تاوەکو بەرزتر ببێتەوە مەترسیدارترە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

کەسێک وەک گومانلێکراوی سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە دەدرێتە دادگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share