کۆمسیۆن: لە کۆی 338 لایەن 106ـیان خواستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن دەربڕیوە

بەشی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆی 338 لایەنی رێگەپێدراو، 106ـیان ئارەزووی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕیوە.

حوسام هیشام، نوێنەری بەشی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، “ژمارەی ئەو لایەنانەی ئارەزووی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەربڕیوە گەیشتووەتە 106 لایەن، ئەمە جگە لە 10 لیستی تاکەکەسیش، کە بە هەمان شێوە ئارەزووی بەشداریکردنیان دەربڕیوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا حەوت هاوپەیمانیی سیاسی داوای تۆمارکردنیان کردووە و لەم دواییەشدا، هاوپەیمانییەکی نوێ پەسەندکراوە.

جەختیشی لەوە کردەوە، 20/5/2025 دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان و داوا لە ئەو لایەنانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە، دەکات، لەو ماوەیەی کە کۆمسیۆن دیاریی کردووە، هەوڵی تۆمارکردنی ناویان بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ بڕیارەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت رەشنووسی بڕیاری کۆبوونەوەکەی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
Total
0
Share