لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە، بە هۆی ئەگەری “کێشەیەک لە ئیستۆپ و برێکەکاندا”.

بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2015ـدا بەرهەمهێندراون و سەر بە زنجیرەی “ML” و “GL”ـن، هەروەها سەیارەی گرووپی “R” لە شێوەی “مینی”.

کۆمپانیا ئەڵمانییەکەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “لە چەند حاڵەتێکی دەگمەندا، ئیستۆپکردنی بەهێز ڕەنگە زیانی میکانیکی دروستبکات و دەشێ تووشی داخوران ببێت”.

بۆیە 993 هەزار ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری جیهانەوە دەکشیندرێنەوە، 70 هەزاریشیان لە ئەڵمانیاوە.

بابەتی پێشتر

شێوازی وەرگرتنی تابلۆ نوێیەكەی ئۆتۆمبێل ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

بایرن میونشن كێشەی زۆرە و تەنها ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share