دارایی عێراق دەربارەی یاسای بودجە روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، كاركردنی لەگەڵ وەزارەتی داد تایبەت بە یاسای بودجە بەردەوامە و وادەی بڵاوكردنەوەی رێنمایی جێبەجێكردنیشی ئاشكرادەكات.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان بە هەماهەنگی وەزارەتی داد بەردەوامە لە كارەكانی وردبینی یاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵی 2023، كە بەمدواییە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردا، بەمەبەستی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی.

ئەوەشی ئاشكراكرد، رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجە پاش بڵاوكردنەوەی یاساكە لە رۆژنامەی فەرمی دەردەچێت.

دارایی دووپاتیشیكردەوە، ئاگاداری لەبارەی بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانەوە دەدات پاش وەرگرتنی یاساكە بەپێی ئەو رێوشوێن و رێككارانەی لە چێوەی یاسادا دیاریكراون.

رۆژی چوارشەممە 21ی حوزەیران لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی کرد.

بەرەبەیانی 12ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجەی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025 پەسەندکرد.

بابەتی پێشتر

لە خاڵێکی پشکنین دوو بارهەڵگر پێکیاندادا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: خێرایی با کەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share