کەشناسیی هەرێم: خێرایی با کەمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە خێرایی با بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک زیادبوونى خێراى با کە لەنێوان ( 15 – 25 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتردەبێتەوە بە بەراورد بەتۆمارەکانی ئەمڕۆ، خێراى با لەسەرخۆو مامناوەند لەنێوان ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا”.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە 24 کاتژمێری رابردوودا خێرایی با لە سنووری هەڵشۆ بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە کە 98 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا، هەڵەبجەش نزمترین ئاستی تۆمارکردووە کە 23 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك بەنارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر بووەوە و دەستگیركرا

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنەكەیدا بە نارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی…
Total
0
Share