لە خاڵێکی پشکنین دوو بارهەڵگر پێکیاندادا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە خاڵێکی پشکنین لە سنووری گەرمیان دوو بارهەڵگر پێکیاندادا جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس بارهەڵگرکە بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتوون لەناو خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش لە بەردەسور پێکیاندادا”.

ئاماژەی بەوەشکرد،”رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی کە بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە، زیانیان بە بازگەکەش گەیاندووە، زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لەلایەن تیمی هاتووچۆی گەرمیانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 1 رەوانە دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێن ناوەڕاستی ئەم…
Total
0
Share