سودانی دڵنیایی دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی شەش مانگی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غاز چەندین گرێبەستمان ئەنجامداوە”.

ئاشكراشیكرد، كارمانكردووە بۆ ئەوەی دامەزراوەكان پێشبخەین و پێشتر پلانێكمان دانەناوە كە توانای جێبەجێكردنیمان نەبێت و هەر بۆیە پلانمان هەیە هەزار خوێندنگە لە تەواوی ناوچەكانی عێراقدا دروستبكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غاز چەندین گرێبەستمان ئەنجامداوە و چاكسازی لە كەرتی كارەبادا دەكەین و گرنگی زۆرمان بە كەرتی تایبەتداوە لەگەڵ ئەوەشدا كارمان بۆ رەخساندنی هەلی كاركردووە بە مەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری لە وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: بۆ دابەشكردنی مووچە ئەگەر پێویست بكات رۆژانە بانكەكان تا ئێوارە كراوە دەبن

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سۆرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
Total
0
Share