راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سۆرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە ماوەی رابردوو نەخۆشیی (تای خوێنبەربوون)، كە لە رێگەی گەنەوە لە ئاژەڵ دەگوزارێتەوە بۆ مروڤ، كە نەخۆشییەكی ترسناكە و دەبێتە هۆی مردن و چەند شوێنێكی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە تا ئێستا پێنج حاڵەت هەبووە، لەوانەش سێ كەس گیانیان لەدەستداوەو دوو نەخوشیش لەژێر چاودێریدان”.

لەو رووەوە ئەم رێنماییانەی داوەتە هاووڵاتیان:

1.سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان بە هەمـــوو شێوەیەك قەدەغەیە، سەربڕین تەنها لەشوێنی ڕێگەپێدراو دەبێت.

2. پێویستە هاوڵاتییان پابەندی ڕێنمایی تەندروستی بن، كە لە قەزاو ناحییەكان دەردەچن.

3.بەهیچ شێوەیەك نابێت گۆشتی ئاژەڵ تێكەڵ بە یەكتربكرێت، لەكاتی دابەشكردن لە رۆژانی جەژندا.

4.پابەندبوونی گۆشتفرۆشان(قەساب) بە لەبەركردنی كەلوپەلی خۆپاراستن، وەك: (ماسك و دەستكێش، جلی تایبەتی خۆپارێزی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵان یان گۆشت و خوێنەكەی، بە پابەندنەبوون بەو رێنماییانە بە توندی سزا دەدرێت.

5. پێش سەربڕین پێویستە ئاژەڵ بەر لە دوو هەفتە بە دەرمانی تایبەتی ڕشاندن چارەسەركرابێت.

6. دوای سەربڕینی ئاژەڵ، شوێنەكە پاكبكرێتەوە بە بەكارهێنانی گیراوەی كلور (دەگیرێتەوە بە بەكارهینانی فاس بەڕێژەی 6% و بەشێك لە فاس بۆ یازدە بەش لە ئاو). هەروەها پاككردنەوەی كەلوپەلی بەكارهاتوو.

7. پێویستە هاوڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێگەپێدراو بكڕن و دەستەوانە(دەستكێش) لەدەستبكەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینێكی تێدا نەبێت. تەختەی وردكردنی گۆشت جیا بێت لە تەختەی وردكردنی سەوزە. شوێنی لەتكردنەكە خاوێنبكرێتەوە بە ئاوی گەرم و سابوون، شوێنەكە بە ماددەی پاكەرەوە خاوێنبكرێتەوە.

كوڵاندنی گوشت لەماوی 30 خو لەك(نیو كاتژمێر)كەمتر نەبێت.

8. لەبەركردنی جلی كاڵ و قۆڵدرێژ لەكاتی سەردانیكردنی ئەو شوێنانەی گەنەی تێدا بڵاوبووەتەوە و بەكارهێنانی كرێم و سپرای تایبەت بو دووركردنەوەی مێش و گەنە.

9. لەكاتی هەبوونی ئەم نیشانانەبە زووترین كات پەیوەندی بە نزیكترین نەخۆشخانە یان پزیشكی پسپۆر بكەن (تای بەهێز-بێهێزی لەش -سەرئێشانی زوور)

بابەتی پێشتر

سودانی دڵنیایی دەدات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لەپڕۆژەی ئەندەر پاسی فاروق بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share