ئامارێک ئاشکرایدەکات، ناوی محەمەد لە جیهاندا بەربڵاوترین ناوە و زیاتر لە 133 ملیۆن کەس ئەو ناوەیان لێنراوە.
پێگەی جیهانی ئامار لە ئامارێکدا ریزبەندی ئەو ناوانەی بڵاوکردووەتەوە کە لە جیهاندا بەربڵاوترینن، کە لە ناویشاندا ناوی محەمەد پلەی یەکەمی گرتووە کە 133 ملیۆن و 349 هەزار و 300 کەس ئەو ناوەیان هەیە.
هەر بە پێی ریزبەندییەکە ناوی ماریا پلەی دووەمی گرتووە کە 61 ملیۆن و 134 هەزار و 526 کەس ئەو ناوەیان هەیە و ناوی نوشی پلەی سێیەمی گرتووە کە 55 ملیۆن و 898 هەزار و 624 کەس ئەو ناوەیان هەیە.
لە دوای ئەو ناوانەش هەریەکە لە ناوەکانی خۆسییە، وی، ئەحمەد، یان، عەلی و جۆن و دەیڤد دێن.