وەزیرێكی حكومەتی هەرێم زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانەوە ئاشكراكرد

كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایگەیاند، پەیوەندیم بە وەزارەتی داراییەوە كردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانەی كە مووچەیان وەرنەگرتووە و پێمراگەیەندراوە كە حكومەتی عێراق بەڵێنیداوە 400 ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم و ئێستا لە پەیوەندیدان كە ئەو بڕە پارەیە رەوانە بكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بەغداد ئەو بڕە پارەیە بخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم پێش جەژن مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە دەدرێت كە مووچەیان وەرنەگرتووە.

شەوی رابردوو بڵاوكرایەوە كە حكومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە پێشتر 400 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەی مانگی پێنج نێردرابوو.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

بابەتی دواتر

نەرمین مەعروف: نرخی سووتەمەنی لە هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراقی لێدێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share