زیاتر لە 50 منداڵی دەرۆزەکەری ترافیکەکان گەڕێندرانەوە ناو خێزانەکانیان

زیاتر لە 50 منداڵ کە لە ترافیکەکانی سلێمانی دەرۆزە یان کاریان دەکرد، گەڕێندرانەوە ناو خێزانەکانیان و بەڵێننامەیان پێپڕکراوەتەوە نەگەڕێنەوە سەر ئەو کارانەیان.

ئاسۆ ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی پاراستنی منداڵ لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “لە دوو مانگی رابردوودا 52 منداڵ کە لە ترافیک و شەقامەکان دەرۆزە یان کاریان دەکرد دوورخراونەتەوە  و فۆرمیان بۆ پڕکراوەتەوە و ناسنامە لە خۆیان ودایک وباوکیان سەندراوە و دراون بە بەشی یاسایی قائمقامیەت، پاشان بەڵێننامە بەدایک و باوکیان پڕکراوتەوە بۆ ئەوەی ئیش بە منداڵەکانیان نەکەن”.

ئاشکراشیکرد، “سەرەڕای کاری رۆژانەمان بۆ لای ترافیک و شەقام و شوێنەکانی کارکردن بۆ بەدواداچوونی منداڵانی ئیشکەر، شەوانە سەردانی هۆتێلەکان دەکەین رێگەنادەین هیچ هۆتێلێک رێگەبدات بە مانەوەی ئەو منداڵانەی کە دەروەزە (سواڵ) دەکەن”.

وتیشی، “لەگەڵ پۆلیسی نەوجەوانان و سەرپەرشتیاری کار لە بەرێوبەرایەتی کار شەوان سەردانی کافتریا و باڕەکان دەکەین و رێگە نادەین کار بە هیچ منداڵێک بکەن و هیچ منداڵێکیش سەردانی ئەو شوێنانە بکەن”.

بابەتی پێشتر

ئەو ژنانەی جیهانیان گۆڕی

بابەتی دواتر

40 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share