خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەبێت 80%ی دامەزراندن بۆ دەرچووانی دانەمەزراو تەرخانبکەن

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، پێویستە دامەزراندن لە باخچە، خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییەکاندا بە ڕێژەی 80% بۆ دەرچووانی دانەمەزراو تەرخانبکرێت.

لە نوسراوێکدا کە واژووی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ، ئالان حەمە سەعیدی لەسەرە هاتووە، “باخچەی ساوایان، خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەبێت بە ڕێژەی 80%ی دامەزاندنی مامۆستایان بۆ دەرچووانی دانەمەزراو تەرخان بکەن، دەشتوانن بە ڕێژەی 20% سود لە مامۆستایانی حکومی وەربگرن”.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە بە چەند مەرجێک دەتوانن سود لە مامۆستایانی حکومی وەربگرن کە بریتیین لە، “1- بەشێوازی خواستن، 2- مۆڵەتی بێموچە، 3- تەواوکردنی بەشە وانەی مامۆستا لە قوتابخانە و پەیمانگای حکومی”.

وەزارەتی پەروەردە سەرجەم سەرپەرشتیارانی پەروەردەکان ئاگادار دەکاتەوە کە پابەندبن بە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان لە حاڵەتی سەرپێچیکردن ئەو خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییانە هەروەها مامۆستاکانیش سزای کارگێڕی و دارایی دەدرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share