قەیس خەزعەلی پشتیوانی لە ڕێككەوتنی هەرێم و بەغداد دەكات

ئەندامێكی كوتلەی “سادیقون” سەر بە هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، باس لە هەوڵەكانی ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ دەكات.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا”، د. ڕەشا حاتەمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر “كوتلەی سادیقون” كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی فەتح-دا كۆبووەتەوە، ڕایگەیاند، “هەوڵێك لە پەرلەمان هەیە بۆ بانگێشتكردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت سەبارەت بەو بڕیارانەی حكومەت داونی لەبارەی كەمكردنەوەی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار، هەروەها كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران.”

وتیشی، “فراكسیۆنەكەی ئێمە قایل نابێت بە كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران و پێویستە حكومەت چاكسازیی ڕاستەقینە بكات و دەست بۆ موچەی ئەوانە نەبات كە داهاتیان كەمە.”

پەرلەمانتارەكەی سەر بە “سادیقون” كە قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكات، ئاشكرایكرد كە فراكسیۆنەكەیان پشتیوانیی ڕێككەوتنی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی دەكات و وتی، “كورد كەسوكاری ئێمەن و ئێمە لەگەڵ ڕێككەوتنداین بە گوێرەی یاسا و دەستووور، خوودی بەڕێز خەزعەلی پشتیوانی لەوە دەكات ڕێككەوتن بكرێت.”

ڕەشا حاتەمی جەختیكردەوە كە پێویستە ڕێككەوتنەكە بەوشێوەیە بێت كە یاسا باسی دەكات، “ئەویش هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان-ە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ و ڕادەستكردنی نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكانە.”

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: توانیمان بگەینە ڕێككەوتن لەسەر پرۆژەیاسای ساڵی 2021

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی و مایك پۆمپیۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
Total
0
Share