لەبارەی کڕینی ئاوی تانکەر هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی کڕینی ئاوی تانکەر هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

عامر محەمەد، سەرۆکی لیژنەی شەمعە لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە وەرزی هاویندا بەشێک لە هاوڵاتییان بەناچاری ئاوی تانکەر دەکڕن، پێویستە ئەو هاوڵاتییانە چاوکراوە بن و رێگەنەدەن نرخی زیادیان لێبسەندرێت، یان ئاوی نا تەندروستیان پێبفرۆشرێت، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییانەوە هەیە.

باسی لەوەشکرد، ئەو تانکەرانە کە ئاو بۆ ماڵان دەبەن پێویستە لۆگۆی رێگەپێدانیان پێوەبێت، هەر تانکەرێک لۆگۆی پێوەنەبێت و لێی نەنوسرابێت ئاوی ئەم تانکەرە شیاوە بۆ خواردنەوە، ناکرێت ئاوەکەی بۆ خواردنەوە بەکاربهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
Total
0
Share