ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند

ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستبەسەر بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیرا.

ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە، “دوای دەستکەوتنی زانیاری و بەڵگەی پێویست لەسەر گروپێکی ماددە ھۆشبەرەکان، پاڵپشت بە یاسا و دەسەڵاتی دادوەری لە 6 ی ئازار لە سنووری شاری ڕانیە، بەشی ماددە ھۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین  پێنج کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و دراوی ساختە، لە ھەردوو رەگەزی نێر و مێ دەستگیرکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتباران چەندین جۆر لە ماددەی ھۆشبەری وەک ھێرۆین و تریاک و ماریجوانە و کریستاڵ و نزیکەی سێ ھەزار دەنک حەبی ترامادۆڵی 225 ملم یان پێبووە”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتباران بڕی ھەشت ملیۆن و 450 ھەزار دیناری ساختەشیان لێگیراوە ئەمە سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی چەند کەلوپەلێکی بەکارھێنەری ماددە ھۆشبەرەکان وەک کەمۆڵە و پایپی شوشە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەبێ کێشە تێدەپەڕێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێکەوتنی سیاسی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەبێ کێشە پرۆژە یاساکە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەڤاڵ و كادر و ئەندامێكی یەكێتی توندوتیژیی بەرامبەر كچان و ژنان ئەنجامبدات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، لە ھەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕێزگرتنی خەباتی ژنان…
زیاتر ببینە

كەسێك بەتۆمەتی ئازاردان و زیندانیكردنی هاوژینی پێشووی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، توندوتیژی بەرامبەر هاوژینی پێشووتری بەکارهێناوە و زیندانیكردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share