قوباد تاڵەبانی: نابێت ناکۆکیی سیاسی کاریگەری لەسەر چاکسازی هەبێت

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا كۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، نابێت ناکۆکیی سیاسی کاریگەری لەسەر بەردەوامی چاکسازییەکان هەبێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە شاندێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دەینا سترۆڵ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا خواستی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ بەردەوامی هاوکاری و هاوپەیمانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رۆڵی هێزی پێشمەرگەشی لە شەڕی دژی داعشدا بەرزنرخاند.

لای خۆیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، هاوپەیمانی و هاوکاری نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمریکا لە رابردوودا دەستکەوتی گەورەی لێکەوتووەتەوە و هیوای خواست لە داهاتووشدا ئەم هاوپەیمانییە بەهێزتر و پتەوتریش ببێت.

هەردوولاش هاوڕابوون کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لە ناوچەکەدا پێویستە لە داهاتوودا هەماهەنگییەکان زیاتر بکرێن.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا. شاندی میوان داوایانکرد پرۆسەکە خێراتر بکرێت، چونکە ئەمریکا خواستی ئەوەیە کە هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “ئێمە ئامادەین کە پرۆسەکە خێراتر بکرێت” و جەختیشی کردەوە کە “نابێت ناکۆکیی سیاسی کاریگەری هەبێت لەسەر بەردەوامی چاکسازییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بە زووترین کات وەزیرێک بە وەکالەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بکرێت، تا لەلایەکەوە سەرپەرشتی وەزارەتەکە و پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا بکات و، لەلایەکی دیکەشەوە ئەو لێکتێگەیشتنە جێبەجێ بکات کە پێشتر لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا ئیمزاکراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ 48 بنكەی نوێ بۆ تۆماركردنی چەك دەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ئەركە حكومەتی عێراق مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاستی ئاوی ژێرزەوی زیاددەكات

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ماوەی دوو رۆژە داهاتی ئاو لە بەنداوەكان زیادیكردووە و دەشڵێت، پێشبینیدەكرێت بۆ ئەمساڵ…
Total
0
Share