وەزارەتی ناوخۆ 48 بنكەی نوێ بۆ تۆماركردنی چەك دەكاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كردنەوەی 48 بنكەی نوێ بۆ تۆماركردنی چەكی ئاگرین رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە رایگەیاند، بەمەبەستی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاوڵاتیان تا لە ماوەی ئەو مانگەی ماوە و، بۆ ئەوەی تا 21ی تەمموزی 2023 چەکەکانیان تۆماربکەن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان 48 بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە، سەرەڕای بەردەوامی کارەکانی 42 بنکەکەی پێشوو.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات بەزووترین کات سەردانی یەکێک لەو بنکانە بکەن و چەکەکانیان بێبەرامبەر تۆماربکەن.

وەزارەتی ناوخۆ روونیدەكاتەوە، لەکاتی تۆمارکردنی چەکدا، چەکەکە بە خاوەنەکەی دەدرێتەوە لەگەڵ فۆڕمێکی تۆمارەکە و دواتر بەو فۆڕمە دەتوانێت داوای مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بکات، ئەگەر پێویستی بێت، یان دەتوانێت بەو فۆرمە چەکەکەی لە کۆمەڵگەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک بفرۆشێت، کە لە ئایندەدا بە چاودێریی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکانەوە ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی کاردانەوەکان لەسەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکان ڕایگەیاند، “لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی ئەو هەڵمەتە…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوت و غازی هەرێم دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە، بڕیارە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بێت…
Total
0
Share