وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: باشترە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بەپێی رێنماییەكان تۆماربكرێن

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “ئێمە وەكو ئەفسەر و كارمەندانی هاتوچۆ یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێدەكەین و ماوەی دوو ساڵە داوامانكردووە چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان یەكلابكرێنەوە”.

راشیگەیاند، داوامانكردووە رێگری بكرێت لە هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن و ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە مەرجەكانی سەلامەتییان تێدایە لە پارێزگاكاندا بەپێی رێنماییەكان لەبەرامبەر بڕە پارەیەك تۆماربكرێن و تابلۆیان پێبدرێت كە دەبێتە داهاتێكیش بۆ حكومەت و پارێزگاكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بێسەرەتان پشكنینی مەرجی سەلامەتی و توندوتۆڵیان بۆ بكرێت و ئەگەر تابلۆیان پێبدرێت و تۆماربكرێن لە هەر كاتێكدا سەرپێچی بەو ئۆتۆمبێلانەوە كرا رێكاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و سەدان كارتی بانكی راگەیەندرا

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی خاوێنكردنەوە و پاراستنی شەقام و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share