دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و سەدان كارتی بانكی راگەیەندرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و سەدان كارتی بانكی رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رێگری لە هەوڵی بردنەدەرەوەی بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر و سەدان كارتی بانكی دەكات.

لە چوارچێوەی چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە پێناو چەسپاندنی یاسا و ڕێگریكردن لە هەر جۆرە كارێكی نایاسایی توانرا ڕێگری بكرێت لە:-

-بردنەدەرەوەی سەدان ( كارت بانكی ئەلیكترۆنی) بە شێوازی شاراوە لە لاپتۆپ و پاوەربانك و خواردەمەنی شاردرابوونەوە، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەكانی بانكی مەركەزیی عێراقی یە.

– دەستبەسەرداگرتنی هەندێك ماددەی پزیشكی كە ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی نەبووە.

– دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستگرتن بەسەر بڕی 7 كیلۆ و 170 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( حەشیش ) كە بەشێوازی شاراوەیی ئامانجیان بووە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

تۆمەتباران:( پ ، أ ، ع ) و ( پ ، ڕ ، د ) لە ئێستادا بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر محەمەد: هیوادارین زەنگ لێدانی ئەمساڵی خوێندن کۆتاییهێنان بێت بە قەیرانەکانی 2014 تاوەکو ئەمڕۆ

عومەر محەممەد ئەمین، یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، هیوادارین زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندن، کۆتاییهێنان بێت بەو…
Total
0
Share