شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی خاوێنكردنەوە و پاراستنی شەقام و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتیی شارەوانی بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتێكیان بۆ شەقامی (هەواری شار، ناوچەی گەشتیاریی تاڤگە و قلیاسان) ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سزای ئەو كاسبكارانە درا كە بوونەتە هۆی ناشرینكردن و شێواندنی سیمای شۆستە و شەقامەكان بە فڕێدانی پاشماوەی خۆڵ و خاشاك، هەروەها لەلایەن تیمەكانی بەشی خزمەتگوزارییەوە ئاگاداركران كە پابەندی رێنماییەكانبن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە بەردەوامیی هەڵمەتەكانی بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانی دەستكرا بە خاوێنكردنەوە و كۆكردنەوە خۆڵ وخاشاك و ڕنینی گژوگیای شەقام و شۆستەكان و هەڵمەتەكە لە شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی (كانی با، قڕگە، گەڕەكی كوردسات، شەقامی چواردەوری پاركی هەواری شار، ناوچەی گەشتیاریی تاڤگە و چیای گۆیژە) ئەنجامدران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی مانگانە پاڵپشتیی دارایی خێزانەکەی مەبەست سەردار دەکات

خانەوادەکەی مەبەست سەردار ڕایانگەیاند، قوباد تاڵەبانی مانگانە پاڵپشتیی داراییمان دەکات. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مانگانە…
Total
0
Share