وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: لە دوای دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت هیچ رووداوێكی هاتوچۆ تۆمارنەكراوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوای دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت لەسەر رێگای سلێمانی – دوكان هیچ رووداوێكی هاتوچۆ تۆمارنەكراوە.

لە 21ی ئایاری ئەمساڵەوە كامێراكانی تیژڕەویی پۆینت تو پۆینت كەوتنەكار كە ژمارەیان 24 كامێرایە لە تاسڵوجەوە تا دەگاتە قەزای دوكان جێگیركران بۆ ماوەی هەفتەیەك بە شێوەی ئەزموونی بوو سزا تۆمارنەدەكرا و لە دواتر دەستكرا بە تۆماركردنی سزاكان لە رێگای ئەو كامێرایانەوە.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دانانی كامێراكانی پۆینت تو پۆینت لەسەر رێگای دوكان – سلێمانی كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ هەبووە.

ئاشكراشیكرد، لە دوای دانانی كامێراكانی پۆینت تو پۆینت لەسەر ئەو رێگایە هیچ رووداوێكی هاتوچۆ تۆمارنەكراوە”.

بابەتی پێشتر

پشووی جەژن راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و سەدان كارتی بانكی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێمی سلێمانی دەبێتە مایەی خۆشگوزەرانیی خەڵك؟
بەرپرسی پڕۆژەكە: بەهەرێمكردن تەنها ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە دەوڵەتی كوردی

هەنگاوەكانی پڕۆژەی بەهەرێمكردنی سلێمانی درێژەیان هەیە و بەرپرسی دەستەی پرۆژەكە دەڵێت، “تەنها چارەسەرە بەدەست خەڵكی ئەم ناوچەیەوە بێت”…
Total
0
Share