هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکانی عێراق و تورکیا بۆ دووبارە هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکراکرا

شارەزایەکی ئابوریی عێراقی، ئاماژەی بە شکستی دانوستانە سێ قۆڵییەکەی نێوان عێراق و تورکیا کرد، بە ئامادەبوونی شاندێکی هەرێمی کوردستان، بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی هێڵی کوردستان – تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهان.

نەبیل مەرسومی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، “ناکۆکییەکان بەهۆی چەند خاڵێکەوە بوون، کە تورکیا ژمارەیەک داواکاریی هەبووە و عێراق رەتیکردووتەوە، لەوانە تورکیا داوای کردووە عێراق قەرەبووی تورکیا بکاتەوە بەهۆی ئەو چەند مانگەی رابردوو کە هەناردەی نەوت راگیراوە لە بەندەری جەیهانەوە، بەڵام عێراق رەتیکردووەتەوە و رایگەیاندووە، راگرتنی هەناردەی نەوت بڕیارێکی نەێودەوڵەتی بووە و عێراق ئەو بڕیارەی نەداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها تورکیا داوای کردووە کە عێراق سازش لەو بڕە پارەیە بکات کە دادگای نێودەوڵەتی دایناوە بۆ ئەوەی تورکیا وەک قەرەبووی هەناردەی نەوت بەبێ رەزامەندی عێراق بیدات بەو وڵاتە و بڕەکەشی یەک ملیار و 471 ملیۆن دۆلارە و عێراق ئەو داوایەشی رەتکردووەتەوە.

دەڵێت، “تورکیا گرەو لەسەر پێویستیی عێراق بە پارەی زیاتر دەکات بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی گەورە لە بودجەی ساڵی 2023دا، بەتایبەتی کە عێراق مانگانە نزیکەی ملیارێک دۆلار زیانی پێدەگات بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تورکیاوە، لە بەرامبەردا تورکیاش بە هەمان شێوە پێویستی بە دووبارە هەناردەی نەوتی عێراق هەیە چونکە وەستاندنی ساڵانە نزیکەی دوو ملیار دۆلاری زیانی لێدەدات، تورکیا حەز دەکات ببێتە ڕێڕەوێکی سەلامەت و متمانەپێکراو بۆ بۆرییەکانی نەوت و گاز.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هیچ کەمتەرخەمییەک لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان قبوڵ ناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆبڵی ڕوسی زیاتر دابه‌زی

ڕۆبڵى ڕوسى به‌رامبه‌ر بە دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێژه‌ى 30٪ نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ست دا. ئاژانسی ڕۆیته‌رز…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە و تەواوکردنی کارەکانی لە ئەستۆی…
Total
0
Share