بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

هێزێكی پۆلیسی 104 لە هەرێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە دوو چالاكی جیادا و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چالاكییەكی تردا و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزرابوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبار ( ك،م،أ لەدایكبووی 1978 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

لە دۆسیەی نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەراندا گومان لە یۆنان دەکرێت

بابەتی دواتر

هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکانی عێراق و تورکیا بۆ دووبارە هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با: كه‌می پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ نییه

وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆشداری له‌ ده‌ستكاریكردنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی دژ به‌ سه‌رپێچیكاران ده‌دات ده‌شڵێت، كه‌می…
Total
0
Share