هۆشداریی لە توانەوەی رووبارە بەستووەکانی هیمالایە دەدرێت

تا کۆتایی ئەم سەدەیە %75 ی رووبارە بەستووەکانی ناوچەی هندوکوش لە چیای هیمالایە لە قارەی ئاسیا دەتوێنەوە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری روودانی لافاو و کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ 240 ملیۆن کەس کە لەو ناوچە شاخاوییانەدا دەژین.

کۆمەڵێک لە شارەزایانی زانستیی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا بڵاویانکردەوە، “خێراییەکی زۆر لە توانەوەی رووبارە بەستەڵەکەکانی لوتکەی ئێڤرێست و کەی توو هەستی پێدەکرێت کە ئەمەش ئەگەری روودانی کۆمەڵێک کارەسات کە پێشتر پێشبینی نەکراوە”.

خێرابوونی توانەوەی رووبارە سەهۆڵینەکان بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەواوەیە و ئەمەش مەترسی لای شارەزایان دروستکردووە.

ناوچەی هندوکوش بە درێژایی سێ هەزار و 500 کیلۆمەتر بە ئەفغانستان و بەنگلادش و بۆتان و چین و هندستان و میانمار و نیپال و پاکستان درێژدەبێتەوە.

شارەزایان دەڵین، “ئەگەر پلەی گەرمای زەوی 1.5 پلەی سەدی یان دوو پلە بەرزببێتەوە بە بەراورد بە ئاستی پێش شۆڕشی پیشەسازی ئەوا تا ساڵی 2100 %30  بۆ %50 ی رووبارە بەستووەکانی ناوچەکە لەدەستدەدەین، ئەگەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش زیاتر بن ئەگەری تواندنەوەکە زیاتر دەبێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر 30 هەزار كەسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ئاوارەكرد

له‌ ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی خێرا ‏ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌.…
زیاتر ببینە

دەستەی ژینگەی هەرێم: زیانە ژینگەییەكانی تۆپبارانەکانی تورکیا هاوتان بە زیانەکانی ‏‏10 ساڵی ڕابردوو

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئاماری داهاتەکانی ساڵی ڕابردوو و ئەو زیانانەی تۆپبارانەکانی تورکیا لە هەرێمی…
Total
0
Share