توێژینەوەیەك: بیابانی گەورەی ئەفریقا 1.8 ملیار درەختی تیایە

بیابانی گەورە

توێژینەوەیەك كە بەمدواییە بڵاوكراوەتەوە دەریدەخات باشوری بیابانی گەورە ژمارەیەكی زۆرتری درەخت تیایە زیاتر لەوەی پێشبینی دەكرا، ئەمەش ڕۆڵێكی “زۆر گرنگ”ی هەیە لە ڕووی جۆراوجۆریی ژیانگەری و ژیانی خەڵك.

بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە تیمێك لە توێژەرانی نێودەوڵەتی بەرنامەیەكیان پەرەپێدا كە پشت بە زیرەكی دەستكرد لە جیاكردنەوەدا دەبەستێت و پشت بەست بە زیاتر لە 11 هەزار وێنەی كوالێتی بەرز، كە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەگیرابوو، توانییان ژمارەی درەختەكان دیاری بكەن.

توێژەران بەم ڕێگایە 1.8 ملیار درەختیان لەسەر ڕووبەری 1.3 ملیۆن كیلۆمەتر چوارگۆشە لە باشووری بیابانی گەورە و ناوچەكانی دەوروبەری تۆماركردووە، وەك ئەوەی لە وتارێكدا لە گۆڤاری (نیچەر) بڵاویانكردوەتەوە.

توێژەران تێبینی ئەوەیان كردووە ئەم ڕووبەرە كشتوكاڵییە، سەرەڕای ئەوەی بەربڵاوە “ڕۆڵێكی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە جۆراوجۆری ژیان و سیستمی ژینگە، لەڕووی فەراهەمكردنی سەرچاوەی خۆراك و پەناگە بۆ مرۆڤ و گیاندار”.

دەشڵێن، ئەو چڕییە ڕێژەییەی درەختی لەیەك دابڕاو ڕەنگە ببێتە سەرچاوەیەك بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بەو تێڕوانینەی دەربارەی بە بیابانبوونی زەوییە وشكەكان لە ئارادایە، چونكە “تەنانەت بیابانیش چڕییەكی بەرچاو لە درەخت فەراهەمدەكات”.

توێژینەوەكە ڕوونیكردوەتەوە كە چڕی درەخت لەگەڵ چوونە خوارەوەی زیاتر بۆ ناوچە زیاتر شێدارەكان لە باشوور زیاتر بووە، بەجۆرێك لە 0.7 درەخت بۆ هەر هێكتارێك لە ناوچە زۆر وشكەكاندا بۆ 9.9 لە ناوچە وشكەكان و 30.1 لە ناوچە نیمچە وشك و 47 لە ناوچە شێدارەكان بەرزبووەتەوە.

سەرەڕای گرنگییەكەی دەربارەی ژمارەی درەختەكان، توێژینەوەكە ڕێگایەكی بێ پێشینەی دابینكردووە بۆ تاوتوێكردنی بوونی درەخت لە دەرەوەی ناوچەی دارستانە چڕەكان، بۆ زانینی ئەو ڕۆڵەی كە ڕەنگە بتوانێت بیگێڕێت لە كەمكردنەوەی گۆڕانكاری ئاووهەوا و بەدوایشیدا هەژاری كە بەهۆیەوە دێتە دی، لەڕێی بەشداریپێكردنی لە سیستمی كشتوكاڵیدا.

بابەتی پێشتر

بەهۆی گواردیۆلاوە سیتی پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندەکان دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

خواردنەوەیان لێبڕا و پاكژكەرەوەی دەستیان خواردەوە "دەرئەنجامێكی كارەساتبار"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share