ئێرلەندا 90 هەزار دۆلار دەدات بە هەر کەسێک بچێت لەو وڵاتە بژی

حکومەتی ئێرلەندا پلانێکی ڕاگەیاند بۆ زیادکردنی ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە بیست دوورگەی وڵآتەکەی لە رێگەی بەخشینی نزیکەی 92 هەزار دۆلار بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت روو لەو دوورگانە بکەن.

یەکێک لە دوورگەکان بریتییە لە Innis More  کە فیلمی “The Banshees of Inisherin” ی تێدا بەرهەمهێنراوە و لە ساڵی 2022 پاڵێوراوی ئۆسکاری بووە، یەکێکە لە دوورگەکانی ئاران لە کەنارەکانی رۆژئاوای ئێرلەندا.

ئەم دوورگانە بەهۆی دیمەنە جوان و مێژووییەکانیانەوە شوێنێکی گەشتیارین، بەڵام لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا ژمارەی دانیشتوانی دوورگەکان کەمیکردووە و ئێستا کەمترە لە سێ هەزار کەس.

بەڵام دوورگەکان بۆ گەشتیاری گرنگن، ساڵانە زیاتر لە 300 هەزار سەردانکەر وەردەگرن، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە بەرامبەر بە ژیان لە دوورگەکان.

لێرەدا ئەو شتانە دەخەینەڕوو کە پێویستە بزانیت دەربارەی مانەوە لە دوورگە سەرنجڕاکێشەکانی ئێرلەندا:

بەپێی وتەی بەرپرسێکی، ئێرلەندا نزیکەی 92 هەزار دۆلار (84 هەزار یۆرۆ) پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە “بینایەکی جێهێڵراو” لە یەکێک لە دوورگەکاندا نۆژەن دەکەنەوە، ئەو کەسانەی کە موڵکی چۆڵ چاک دەکەنەوە نزیکەی 67 هەزار دۆلار (60 هەزار یۆرۆ) بۆ نۆژەنکردنەوە وەربگرن.

بەڵام مەرجە ئەو موڵکە لانیکەم دوو ساڵ بێت چۆڵ بووبێت و پێش ساڵی 2008 دروستکرابێت.

دەبێت خاوەنی موڵکەکە بیت یان لە موڵکەکەت کڕیبێت.

دەبێت لەو ماڵەدا بژیت و بمێنیتەوە وەک شوێنی سەرەکیی ژیانی رۆژانەت.

سەبارەت بە کەسانی بیانی، بەهەمانشێوە دەتوانن سوودمەند ببن چونکە هیچ مەرجێکی نیشتەجێبوون نییە بۆ کڕینی موڵک لە ئێرلەندا.

هەروەها دەتوانرێت داوای مۆڵەتی کارکردن بکرێت، لەکاتێکدا ئەوانەی دەیانەوێت وەبەرهێنان لە ئێرلەندا بکەن یان کارێک لەوێ دەستپێبکەن دەتوانن شایستەی نیشتەجێبوون وەربگرن.

بابەتی پێشتر

رەوتی سەدر بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکات

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share