پێنج شێر لە باخچەیەکی ئاژەڵان هەڵاتن

لە باخچەی ئاژەڵانی سیدنی ئوستورالیا پێنج شێر هەڵدێن و هەڕەشە لەسەر ژیانی چەند گەشتیارێک دروست دەکەن.

بەرپرسی باخچەی ئاژەڵانی سیدنی رایگەیاند، لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە پێنج شێر لە سیاجی باخچەی ئاژەڵان هەڵاتوون.

ئاشکراشی کرد، ” لە نزیک ئەو سیاجەی شێرەکان لێوەی هەڵاتوون چەند چادرێکی لێبوون کە لەلایەن ژمارەیەک گەشتیارەوە هەڵدرابوون و ئەو شەوە تێیدا مابوونەوە، راستەوخۆش دوای ئەوەی پاسەوانانی باخچەکە بە رووداوەکەیان زانی ئەو گەشتیارانەیان لەو شوێنە مەترسیدارە دوورخستەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئێمە بە دڵنیاییەوە هۆکاری رووداوەکە نازانین، بەڵام بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بینیومانەتەوە ، بە ماوەی کەمتر لە 10 خولەک شێرەکان سیاجەکەیان تێکداوە و هەڵاتوون”.

باسی لەوەشک کرد، “دوای ئەوەی حەپی تایبەتی هێورکردنەوەیان پێدرا، بە ئاسانی شێرەکان توانرا بگەڕێندرێنەوە شوێنەکانی خۆیان بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداری لە ژەهراویبوون بە قورقوشم دەدرێت.. ساڵانە پێنج ملین کەس لە جیهاندا بەوهۆیەوە دەمرن

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ بڵاویکردەوە، چاودێریی زیانە گەورەکانی ژەهراویبوون بە قورقوشممانکرد کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی هەسارەی زەوی هەیە،…
Total
0
Share