موقتەدا سەدر باسی “خۆشەویستی” دەكات

موقتەدا سەدر باسی خۆشەویستی دەكات، بە جۆرێك كە وەك خۆی نووسیویەتی، “دەچێتە دڵەوە و هیچ بەربەستێك رایناگرێت، چەند زۆر بخایەنێت پتەوتر دەبێت و گەشەدەكات، كڵپەدەكات و گڕدەگرێت”.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێكدا چەمكی “خۆشەویستی” تاوتوێدەكات و بەوە ناوزەدی دەكات كە “هیچ بەربەستێك رایناگرێت و دەچێتە دڵەوە”.

سەدر دەڵێت، “كینەلەدڵان خۆشەویستییان گۆڕیوە بۆ جەنگ و بەڵا، خۆشەویستی تەنها لە ڕەمك و ئارەزووبازیدا كورتكراوەتەوە و خۆشەویستیی باوك، رۆڵەكان، هاوڕێ و نیشتمان و تەنانەت خۆشەویستیی خودایان لەیادكردووە”.

سەدر نووسیویەتی، “كام ئازادییە تایبەتەیە مافی ئەوەت پێدەدات خۆشەویستیی وێرانبكەیت و بیسڕیتەوە و بەدكارانە بیگۆڕیت، نەخێر، ئەوە ئارەزووە و بە هیچ جۆرێك پەیوەندیی بە خۆشەویستییەوە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد. كه‌ناڵى”بی بی سی”ى…
Total
0
Share