بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ چوارشەممەوە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانى گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی توزێکی سووک لە باشوری هەرێم، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، خێراى با لەسەرخۆ دەبێت “.