سودانی: پشتگیریمان بۆ دەسەڵاتی دادوەری و سەربخۆییەکەی دووپاتدەکەینەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پشتگیری تەواویی دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆییەکەی و پێگە دەستوورییەکەی دەکەن.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە لە پێگەی X بڵاویکردەوە، رایگەیاند، بەبۆنەی رۆژی دەسەڵاتی دادوەری عێراقییەوە، پشتگیری خۆیان بۆ دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، متمانەی تەواویان هەیە بە دەسەڵاتی دادوەری لەوەی سەربەخۆ و دادپەروەرە لە تەواوی عێراق و پشتیوانی یەکسانی و دادپەروەری دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوسف كیلابی: بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە…
Total
0
Share