رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند.

رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کێڵگە نەوتییانەی هەرێم کە بۆردومان کرابوون، گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و بەرهەمهێنانی رۆژانەشیان بۆ زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.

باسلەوەشدەکات، هەرێم و بەغداد تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بەهۆی ناکۆکی لەسەر پارەی ئەو کۆمپانیایانە کە لە هەرێمدا کاردەکەن.

دەشڵێت، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە، دوو رێگا هەیە:

1- کۆبوونەوەی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکان.

2- خەرجکردنی پارەی کۆمپانیاکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share