وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ هاوڵاتییان: لە شوێنی سەلامەتدا بمێننەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە مووشەک ئاراستەی ناوچەکانیان کراوە، لە شوێنی سەلامەتدا بمێننەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لەو ناوچانەن کە زیانی هێرشەکانیان بەرکەوتووە، داوایان لێدەکەین وریابن و پابەندبن بە رێنماییەکانی سەلامەتی کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەرچوون.

داواشدەکات، “لە شوێنی سەلامەتدا بمێننەوە و خۆیان لە شوێنە مەترسیدارەکان بەدووربگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share