پۆلیسی دارستان و ژینگە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەستاوە بە دانانی ماتۆڕی ئاوی گەورە لەسەر چەمی گوندی سورەبان.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە هاوبەشی بەڕێوبەری ناحیەی باسنێ و پۆلیسی قەزای شارباژێڕ لە گوندی (سورەبان)ی سەر بە ناحیەی باسنێ لە قەزای شارباژێڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە هەستاوە بە دانانی ماتۆڕی ئاوی گەورە لەسەر چەمی گوندی سورەبان، کە ئەمەش پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی لیژنەکانی قایمقامیەتی شارباژێڕە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشتر دانیشتووانی سنوورەکە ئاگادارکراونەتەوە کە دانانی ماتۆڕی گەورە لەسەر ئاوی چەمەکان و بەرهەمهێنانی زەوی دێم قەدەغەیە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و وشك نەبونی چەم و رووبارەکانی سنووری قەزای شارباژێڕ کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە و ناحیەکانی دەوروبەریەتی .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕووخاندنی خانووە کۆنەکانی شار و بەکارهێنانیان بۆ شوێنی گەراج نایاساییە

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداواداچوون بۆ دۆخی خانووە کەلەپوورییەکان و ڕێکخستنەوەی سیمای ناوەندی شاری سلێمانی دەکەن، دەشڵێت، ڕووخاندنی خانووە…
Total
0
Share