رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی نێوان کۆیە-تەقتەق، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵیت، لەسەر رێگای نێوان کۆیە-تەقتەق، نزیک لۆفەی کونە گورگ، رووداوێکی پێکدادان روویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلێکیان گیانیلەدەستدا و شوفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share