ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت بەر لە جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی سێ بنێردرێت و دابەشبكرێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانیكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بنێردرێت و هیچ گرفتێك لەبەردەم ناردنی مووچەی مانگی سێ نەماوە و چاوەڕواندەكرێت بەر لە جەژن پارە بنێردرێت و مووچەی مانگی سێ دابەشبكرێت.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ماوەی چەند رۆژێكە لە عێراق دەستكراوە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغداد ناردووە و وردبینی تێدا دەكرێـت.