سەرۆك كۆمار گەیشتنی یاسای بودجە بە سەرۆكایەتیی كۆمار دووپاتدەكاتەوە و دەڵێت، تاوتوێی دەكەین.
لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە كۆشكی سەلام لە بەغداد رایگەیاند، سەرۆكایەتیی كۆمار دوێنێ یاسای بودجەی گشتی بەدەستگەیشتووە.
وتیشی، “یاساكە لە تاوتوێكردندایە”.
چاوەڕوان دەكرێت پاش پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، دەقی یاساكە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوبكرێتەوە و بەوەش بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.