لە بەردەم دادگای کۆیە تەقە لە باوکی پارێزەرێک کرا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای کۆیە تەقە لە باوکی پارێزەرێک کرا و بریندارکرا.

هاوکار عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەو کەسەی بریندارکراوە ناوی کەیفی عەبدولعەزیزە،لەبەردەم دادگای کۆیە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری تەقەکردن لەو کەسە کاری کوڕەکەی بووە کە پارێزەرە لە دادگای کۆیە و گوللـە بەر قاچی کەوتووە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە چارەسەری بۆکراوە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی تەقەکەرەکە و هۆکاری تەقەکردنەکەش نەزانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست نوێترین زانیاری لەبارەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەخاتەڕوو. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند،…
Total
0
Share