بەغداد.. ‘سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا’

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ئاشكرایكرد، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی داعش و یاریدەدەرەكەیان لە بەغداد دەسگیركردووە.

پۆلیسی نەینەوا دەستگیركردنی هەشت ئەندامی داعش-ی ڕاگەیاند

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاندووە، “مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری كە نوێنەری بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی بەغداد و وەزارەتی ناوخۆیان تێدابووە، توانیویانە سەركردەیەكی داعش دەستگیر بكەن كە وەك بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی داعش لە ویلایەتی فەلوجە خۆی ناساندووە”.

لە ڕاگەیەندراوەكە ئەوەشی خراوەتەڕوو، “هەروەها برایەكی ئەو سەركردەیەی داعش دەستگیركراوە كە وەك یاریدەدەری بووە”.

ئاژانسە عێراقییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا تۆمەتبارەكان دانیان ناوە بەوەی كە سەر بە گروپە تاوانكارییەكان بوون و بەشداربوون لە زۆر كردەوەی تیرۆریستی دژ بە هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییان”.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ شەممە 3ی تشرینی یەكەم، لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی نەینەوا ئاشكرایكرد، هەشت ئەندامی داعشیان لە چەند جێگایەكی جیاوازی شاری موسڵ دەستگیركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و…
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share