لە بەغدادەوە هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە خرایەڕوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی داهاتوو هەوڵدەدرێت یاسای بودجە و ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە هەمواربكرێنەوە بە جۆرێك كە پرسی مووچە لە خەرجی فیعلی جیابكرێتەوە و دەشڵێت، “كاری جدیمان كردووە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە”.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرەتا دەبێت لە حكومەتەوە رەوانە يكرێت و هەندێك گۆڕانكاری لە بڕگەكانی یاسای بودجە دەكرێن و ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە هەمواربكرێنەوە.

ئاشكراشیكرد، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و جیاكردنەوەی پرسی مووچە لە خەرجی فیعلی لەسەر ئاستی حكومەت، پەرلەمان، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و لیژنەی دارایی باسی لێوەكراوە ئێمەش كاری جدیمان كردووە كە بۆ ساڵی داهاتوو ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە هەمواری بكەینەوە و كێشەكانی پەیوەست بە مووچەخۆران چارەسەربكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی: بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زەکاتیان پێدەشێت

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، رایگەیاند، بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زەکاتیان پێدەشێت. عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، بە تۆڕی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە سلێمانی 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share