وادەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت حكومەت لەرێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە كاركردن بە ژمارەیەك بڕگەی یاسای بودجە هەڵبوەشێنێتەوە، دەشڵێت، “یاساكە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی راگەیاند، لە بودجەدا ژمارەیەك بڕگەی نوێ زیادكرابوون و شەش ترلیۆن دیناریش لە وەزارەتەكانەوە بۆ پارێزگاكان گواستراونەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش، پێدەچێت حكومەت لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە ژمارەیەك بڕگەی یاسای بودجە بدات بە هۆكاری ئەوەی پابەندی دارایی لەسەر زیاددەكات، بەڵام لەو كاتەدا تەنها ماددەی تانە لێدراوەكان كاریان پێناكرێت و یاساكە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

فازڵ نەبی: لە سێ ساڵی داهاتوودا هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share