نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی نەوتی سپی لە بەنزینخانەكاندا دابەزیوە و یەك بەرمیل نەوت نرخەكەی لە نێوان 135 بۆ 140 هەزار دیناردایە.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی نەوتی سپی و كەمبوونەوەی خواست لەسەری كە وەرزی هاوینە نرخی نەوتی سپی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی سپی ساڵی رابردوو بە 280 هەزار دینار بووە و ئەمساڵ یەك بەرمیل نەوتی سپی گەیشتووەتە 135 بۆ 140 هەزار دینار.

لەبارەی ناردنی نەوتی سپی لەلایەن بەغدادەوە، بەهمەن شێخ قادر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد جێبەجێبكرێت چاوەڕواندەكرێت نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان رەوانە بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چه‌مچه‌ماڵ پیاوێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ماڵی خه‌زوری كرد و دراوسێیەكیانی كوشت

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه‌ پیاوێك هەڵیكوتاوەتە سه‌ر ماڵی خه‌زوری و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یانی لێكردووە، بەهۆیەوە دراوسێیه‌كیان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێك لە مامۆستا بەئەزموون و لێهاتووەكانی سەربازیمان لەدەستدا كە پڕكردنەوەی جێگاكەی ئاستەمە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای ھێزەكانی 70 و ژمارەیەك…
Total
0
Share