یەكەم رۆژی جەژن لە هەرێمی كوردستان دیاریدەكرێت

لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان روونكردنەوە دەدرێت و بەرپرسێكی یەكێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمیش دەڵێت، “بەپێی پێشبینییەكان 28ی ئەم مانگەیە و لەگەڵ سعودیە دەكرێتە جەژن”.

دادگای باڵای سعودیە بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ یەكشەممە رۆژی دەستپێكردنی رێوڕەسمەكانی حەج و راوەستانە لە كێوی عەرەفە و بۆ دەستنیشانكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان و داوادەكات هەموو لایەك چاودێریی بینینی مانگ بكەن.

مەلا عەبدوڵا شێركاوەیی بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان وەكو جەژنی رەمەزان نییە و چاودێریی سعودیە دەكرێت و بڕیارەكە لای سعودیەیە بۆیە چاوەڕواندەكرێت 28ی ئەم مانگە كە دەكاتە 10ی ذی الحجە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بێت لە هەرێمی كوردستان و هاوشێوەی سعودیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەهۆی رێوڕەسمەكانی حەجەوە سەرجەم وڵاتان لەگەڵ سعودیە دەیكەنە جەژن.

بابەتی پێشتر

سزای زیاتر لە 15 ساڵ زیندانی بۆ پارێزگارێکی عێراق دەرکرا

بابەتی دواتر

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەوڵەكانمان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان چڕكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کەرکوک کەسێک کوژرا

کەمێک لەمەوبەر لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش…
Total
0
Share