ئەڵمانیا.. هەوڵی بە جینۆساید ناساندنی کیمیایبارانی هەڵەبجە دەدرێت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کیمیایبارانی هەڵەبجە پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا هەوڵدەدات کیمایبارانی هەڵەبجە بە جینۆساید بناسێنێت و ڕێکاری یاساییش لە دژی کۆمپانیاکانی فرۆشی چەک لەو کاتەدا بگرێتبەر.

کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە لە نوسراوێکدا پشتگیری “هێلێن ئەڤریم سوممەر”ی پەرلەمانتاری پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ ئەو هەوڵەی.

کۆمەڵەی قوربانیان لە نامەی پشتگیرییەکەیدا بۆ ئەو پەرلەمانتارە ئەڵمانییە دەڵێت، “داوا دەکەین پەرلەمان گوێ لە پڕۆژەکەی ئەو پەرلەمانتارە بگیرێت و بتوانرێت لێپێچینەوە بەرامبەر ئەو کۆمپانیایانە بکرێت لە سەردەمی سەدام حسێندا چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی عێراق فرۆشتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
Total
0
Share