سزای زیاتر لە 15 ساڵ زیندانی بۆ پارێزگارێکی عێراق دەرکرا

دەستەی دەستپاکیی عێراق، پارێزگاری پێشووتری بابلی بە 15 ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن سزادا.

دەستەی دەستپاکی، بە غیاب حەوت سزای جیاوازی بەسەر پارێزگاری پێشووتری بابلدا سەپاند کۆی سزاکانیشی 15 ساڵ و شەش مانگە.

سەرجەم ئەو تاوانانەی کە پارێزگاری پێشووتری بابلی پێ سزادراوە حەوت تاوانی جیاوازن و بە گشتی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی بووە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆی و زیانی بە داهاتی گشتی گەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
Total
0
Share