داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت

لەسەر راسپاردەی‌ نووسینگەی‌ قوباد تاڵەبانی‌، داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەسەر راسپاردەی نووسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی‌ بۆ وەڵامی داواكاریی خۆپیشاندەرانی شاری دەربەندیخان سەردانی شاری هەولێری كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، قائیمقامی قەزاكە بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمپانیای راسپێردراو بە پێدانی بڕی (10) ملیۆن دۆلار بۆ بە گەڕخستنەوەی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەربەندیخان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ئۆهیتان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بەسەرپەرشتیی قائیمقام هەردوو كۆمپانیای راسپێردراو بە پێدانی پارە و كۆمپانیای ئۆهیتانی جێبەجێكاری پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەربەندیخان ڕازیبوون بە مەرجەكانی یەكتر و دواتر ڕێككەوتنی لێكتێگەشتن و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان لەسەر بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكە واژووكرا.

لە راگەیەندراوەكە هاتووە، هەردوولا ڕازیبوون بە مەرجەكانی یەكتر و ڕاسپێردران بە زووترین كات مامەڵەی یاسایی ئەنجامبدەن تاوەكو هەرچی زووترە ئامێر و كەرەستەی میكانیكی و پێویستییەكانی پڕۆژەكە دابینبكەن بۆ بە گەڕخستنەوەی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی قەزای دەربەندیخان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی سازش لە مافی پێشمەرگە و پێشخستنی تواناكانیان ناكات

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share