لە هەولێر سێ رۆژ ماتەمینیی گشتی راگەیەندرا

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشەكانی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 3 رۆژ ماتەمینیی گشتی رادەگەیەنین.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشەی شەوی رابردوو سەر شاری هەولێر دەكەین كە بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییان دەكەین و لە خودای گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرین شادیان بكات و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانیش دەخوازین.

هەر لە پەیامەكەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە، “لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 3 رۆژ ماتەمینی گشتیی رادەگەیەنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سودانی: دەبێت رێز لە رێككەوتنە سیاسییەكانی نێوان كورد و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان بگیرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە. لە…
Total
0
Share