حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە كەركوك تۆماركرا

تووشبوویەكی نوێ بە تای خوێنبەربوون كە پیشەی مامۆستایە لە كەركوك ڕاگەیەنرا.

بەپێی ئەنجامی ئەو پشكنینەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەركوك گەڕێندراوەتەوە، تووشبوونی هاوڵاتییەكی شارەكە بەناوی (عەبدولحسین محەمەد عەلی) تەمەن 36 ساڵ پشتڕاستكراوەتەوە.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێی ڕاگەیاندین، تووشبووەكە پیشەی مامۆستایە و لە نەخۆشخانەی (شیفای 14)ی تایبەت بە تووشبووانی نەخۆشییەكە هێڵدراوەتەوە و لەژێر چاودێریدایە.

سەرەتای ئەم مانگە كەسێك لە كەركوك، كە پیشەی قەساب بوو، وەك یەكەم حاڵەتی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا و پاش شەش ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی سلێمانی: تێکڕای پلەی گەرمی لە ئەمساڵدا دوو پلە بەراورد بە تێکڕای سی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 32.2 پلەی سیلیزی بووە و بەراورد بە…
زیاتر ببینە

ئاماری هەرێم: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

کەرتی راگەیاندنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە…
Total
0
Share