لەبارەی مووچەی ئەم مانگەوە مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، “هیچ كێشەیەك بۆ دابینكردنی مووچەی ئەم مانگە نییە و دەشڵێت، بەو پارەیەی لە بەغدادەوە دێت لە مانگی داهاتوو جگەلە مووچە، حكومەتی هەرێم نزیكەی 400 ملیار دیناری بۆ دەمێنێتەوە”.

ئاشكراشیكرد، سێ سەرچاوەی سەرەكی داهاتی هەرێم هەیە كە 330 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیە و بەو بڕە نەوتە خاوەی لە ناوخۆ دەیفرۆشێت بە داهاتی هاوپەیمانان و داهاتی ناوخۆ دەگاتە 400 ملیار دینار و بەو 400 ملیار دینارەی لە بەغدادەوە هاتووە هیچ كێشەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دروستنابێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا 15ی مانگە مووچەی مانگی ئایار دابەش نەكراوە ئەگەر لە مانگی داهاتووەوە رێككەوتنەكە و یاسای بودجە جێبەجێبكرێت، ئەوا بەغداد بودجە و مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێم بە تێكرا یەك ترلیۆن و 203 ملیار دیناری بۆ رەوانە دەكرێت 920 ملیار دیناری دەداتە مووچە و نزیكەی 400 ملیار دیناری بۆ دەمێنێتەوە بۆ پڕۆژەكان و وەبەرهێنان.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی سازش لە مافی پێشمەرگە و پێشخستنی تواناكانیان ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share