بەهۆی بوونی پاشەڕۆی مرۆڤ لە ئاوەکانیاندا پێنج مەلەوانگە داخران

پێنج مەلەوانگە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و ڕانەگرتنی پاك و خاوێنییەوە لە كەركوك داخران.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، بەهۆی سەرپێچیكردنی ڕێنماییەكان و پابەندنەبوون بە مەرجەكانی تەندروستییەوە، تیمەكانی چاودێریی تەندروستی پێنج مەلەوانگەیان لە كەركوك داخستووە و سزای داراییان بەسەر خاوەنەكانی دوو مەلەوانگەی تردا سەپاندووە.

لەبارەی هەمان پرسەوە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەركوك دەڵێت، “ئاوی مەلەوانگەكان پاكژنەكرابوون و ڕێژەی “پی ئێچ”ـیان بەرزبووە كە ئاماژەیە بۆ بوونی پاشماوەی پیس لە ئاوەكاندا.

بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، گرتەی ڤیدیۆیی یەكێك لەو مەلەوانگانەیان بڵاوكردووەتەوە كە دەكەوێتە گەڕەكی غەڕناتەی كەركوك و ئاوەكەی پاشەڕۆی مرۆڤی تیادایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی پارتی: دەرئەنجامی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت لە ماوەیەکی نزیکدا دەردەکەوێت

سەباح سوبحی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، “سەردانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ…
Total
0
Share